مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی عه‌بدولناسر هیمه‌تی وه‌زیری دارایی ئێران له په‌رله‌مان، باسی له دواین دۆخی دانوستانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرد و دانوستانی ره‌ت كرده‌وه.
ئه‌و گوتی، ''من پێم باشه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا دانوستان مه‌كه‌ن، ئێمه‌ش نایكه‌ین و ئه‌و شته‌مان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه.
جێی باسه عه‌لی خامنه‌یی مانگی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی، رای گه‌یاند كه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه و كێشه‌كانی وڵات چاره‌سه‌ر ناكات، نابێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێكی له‌م شێوه‌یه كه مه‌به‌ستی تره‌مپ بوو، دانوستان بكرێت.
بایدانه‌وه‌ی مه‌سعوود پزیشكیان له سیاسه‌ته‌كانی خۆی كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رای گه‌یاندبوو، له كاتێكدایه لایه‌نگره‌كانی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێی هه‌بوو به دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، دۆخی ناله‌باری ئابووری وڵاته‌كه كه‌مێك باش بكات و له‌و نه‌هامه‌تییه رزگاریان بكات.
له‌وه‌ته‌ی خامنه‌یی دانوستانی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و شتومه‌ك له ئێران زۆر گرانتر بووه و ژیانی خه‌ڵك زۆر ناخۆشتر بووه.
تره‌مپ به ئێرانی گوتبوو له نێوان رێككه‌وتن و بۆمب یه‌كێك هه‌ڵبژێرێت، تا ئێستا ئێران بۆمبه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه و دیار نییه تره‌مپ تا كه‌ی چاوه‌ڕوانی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئێران بۆ دانوستان ده‌كات.


وەڵام بدەوه