بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، سبه‌ی دوشه‌ممه تیمێكی دانوستانكار ڕه‌وانه‌ی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ئاگربه‌ست.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ، تیمی دانوستانكاری ئیسرائیل سبه‌ی دوشه‌ممه به‌ره‌و قاهیره ده‌ڕوات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه
دوێنێ شه‌ممه، هەنگاوی شه‌شه‌می قۆناغی یه‌كه‌می ڕێككه‌وتنی غه‌ززه كۆتاییهات و حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی سێ ده‌ستگیركراوی ئیسرائیلیان ڕاده‌ست كرد، ئیسرائیلیش 369 زیندانی فه‌ڵه‌ستینی ئازاد كرد.
له‌و كاته‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تا ئێستا 19 ده‌ستگیركراوی ئیسرائیلی و 5 كرێكاری تایله‌ندی ئازادكراون، له به‌رامبه‌ردا زیاتر له 1100 به‌ندكراوی فه‌ڵه‌ستینی له زیندانه‌كانی ئیسرائیل‌دا ئازادكراون، له‌نێویاندا ده‌یان زیندانی هه‌یه كه سزای هه‌تاهه‌تایییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
بڕیاره 33 ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئیسرائیلی ئازاد بكرێن كه لانیكه‌م هه‌شتیان كوژراون، له قۆناغی یه‌كه‌می ئاگربه‌ستی 42 ڕۆژه‌دا كه له 19ی مانگی رابردو ده‌ستی پێكرد، له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل هه‌زار و 900 زیندانی فه‌ڵه‌ستینی له زیندانه‌كانی خۆی ئازاد بكات.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی یه‌دعوت ئه‌حرنۆتی ئیسرائیلی، دوای ئه‌م ئازادكردنه، 73 زیندانی ئیسرائیلی له غه‌ززه ماونه‌ته‌وه.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه