ماڵپه‌ڕی تایبه‌تیی عه‌لیی خامنه‌یی دوای چه‌ند سه‌عاتێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی دیداری رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی رێبه‌ریی حه‌ماس له تاران، ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی له‌م دیداره‌دا محه‌مه‌د ئیسماعیل ده‌روێش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نیی رێبه‌ریی حه‌ماس، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی له عه‌لی خامنه‌یی كردووه و زۆر دڵخۆشه به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی مقاوه‌مه، هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی 46 ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران. ئه‌و هیوای خواستووه ئه‌و رووداوه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی رێگه بۆ ئازادبوونی قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا خۆش ببێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خه‌لیل له‌حیه جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس وێڕای پیرۆزبایی له رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، پێی گوتووه زۆر سه‌ربڵند و رووسوورن كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه هاوبه‌شه پیرۆز ده‌كه‌ن.
عه‌لی خامنه‌ییش له به‌رانبه‌ردا پیرۆزبایی له حه‌ماس كردووه و ئاماژه به ئایه‌تێكی قورئان ده‌كات و ده‌ڵێ، مایه‌ی دڵخۆشییه كه له سایه‌ی خواوه‌ند گرووپێكی بچووك كه مه‌به‌ستی حه‌ماسه به‌سه‌ر گرووپێكی گه‌وره و به‌هێزدا سه‌ركه‌وتن كه مه‌به‌ستی ئیسرائیله.
ئه‌و پێیان ده‌ڵێت، ''ئێوه نه‌ك به‌سه‌ر رژێمی زایۆنیدا سه‌ركه‌وتن، به‌ڵكو به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاشدا سه‌ركه‌وتن و لوتف و به‌زه‌یی خواوه‌ند بوو كه نه‌یهێشت ئه‌وان به هیچ كام له ئامانجه‌كانیان بگه‌ن.''
عه‌لی خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌و ئازار و مه‌ینه‌تییانه كردووه كه خه‌ڵكی غه‌زه له ماوه‌ی ساڵێك و چه‌ند مانگدا چێشتیان و ده‌ڵێت، گرنگ ئه‌وه‌یه دواجار سه‌ركه‌وتن.
ئه‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌یدا رووی قسه‌ی له رێبه‌رانی حه‌ماس كردووه و به پێویستی زانیوه وێڕای په‌ره‌پێدانی چالاكیی فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری و به‌رده‌امیدان به بانگه‌شه‌كانیان، توانای سه‌ربازیشیان په‌ره پێ بده‌ن و له پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌زه هه‌نگاو بنێن.
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، رێبه‌رانی حه‌ماس هان ده‌دات و پێیان ده‌ڵێت، ''ئومێده‌وارم پرسی قودس له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه بۆ مسوڵمانان یه‌كلا بكرێته‌وه و ئه‌و رۆژه‌ش هه‌ر به‌دی دێت.''
پێویسته بگوترێ ئه‌و دیداره له كاتێكدایه كه ئیسرائیل و حه‌ماس به ناوبژیوانیی میسر و قه‌ته‌ر و ئه‌مه‌ریكا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندووه، خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌بێت له داهاتوودا دانوستانه‌كان درێژه‌یان پێ بدرێت.
جگه له‌مه چاره‌نووسی غه‌زه و فه‌له‌ستین ناڕوونه و دیار نییه دوای شكستی حه‌ماس چی به‌سه‌ر غه‌زه‌دا دێت. دۆناڵد تره‌مپ هه‌فته‌ی رابردوو داوای گواستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كانی بۆ میسر و ئوردن كرد، داوایه‌ك كه ناڕه‌زایه‌تی عه‌ره‌ب و گرووپه فه‌له‌ستینییه‌كانی به‌دواوه بووه.
له ئاكامی جه‌نگی 15 مانگه‌ی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كردبوو، سه‌رووی 47 هه‌زار كه‌س له فه‌له‌ستینییه‌كان كوژران و سه‌رووی 100 هه‌زار كه‌س بریندار بوون، وه‌ڕای وێرانبوونی غه‌زه و ئاواره‌بوونی ملیۆنان كه‌س. له به‌رانبه‌ردا هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كوژران و سه‌رووی 200 كه‌سیان به بارمته گیرا.


وەڵام بدەوه