ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 8ى شوباتى 2025)، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) زنجیرەیەک هێرشیان لە چەند بەرەیەک لە لادێکانی حەلەب ئەنجام دا و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە میحوەری دێرحافر گردبوونه‌وه‌ى گرووپه لایەنگرەکانی تورکیایان کردە ئامانج ، لە ئەنجامدا چه‌كدارێكی ئه‌و گرووپانه کوژرا و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێكشكێندرا.
هاوكات له میحوەری بەنداوی تشرین، هه‌سه‌ده ڕووبەڕووی هێرشێکی توندی گرووپه چه‌كداره‌كان بووه‌وه، کە بووە هۆی کوژرانی 4 چه‌كدارى گرووپه‌كان و برینداربوونی 3ی دیکە.
لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی هه‌سه‌ده پێگەیه‌كی گرووپه چەکدارەکانی میحوەری گردی (قەرە قۆزاک)یان بە موشەکهاوێژ کردە ئامانج و لە ئەنجامدا خاڵێکی سەربازی لەناو برا و 10 چه‌كدارى گرووپه چه‌كداره‌كان کوژران و زیاتر لە 15 چه‌كدارى دیکەش برینداربوون.
بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕوانگەی سووریا لە سەرەتای دەستپێکردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له 12ى کانوونی دووەمی 2024ـەوە، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 603 کەس، لەوانە:
55 هاوڵاتی مەدەنی (7 ئافره‌ت و 4 منداڵ).
458 چه‌كدارى گرووپه چه‌كداره‌كانى لایەنگری تورکیا.
لە ئەنجامی هێرشی زەمینی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 90 چه‌كدارى هه‌سه‌ده و لایه‌نه نزیكه‌كانى كوژراون كه یه‌كێكیان فه‌رمانده بوو.
وەڵام بدەوه