سەرۆكی میسر لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، سوورە لەسەر بڕیارەكەی كە بە هیچ شێوەیەك غەزەییەكان وەرناگرن.
ئەمڕۆ هەینی، حەوتی شوبات، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر، تەلەفۆن بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتریش، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات و هەڵوێستی كۆتایی وڵاتەكەی پێ دەگەیەنێت و پێی دەڵێت، لەجێی ئەوەی بەزۆر كۆچ بە غەزەییەكان بكەن، با هەوڵ بدرێت زوو شارەكە نۆژەن بكرێتەوە، چونكە ئێمە لەسەر بڕیاری خۆمان سوورین و وەریان ناگرین.
لە پێوەندییەكەدا وەك گوتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی میسر ئاماژەی پێ داوە، سیسی پێشنیازی بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە كە دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەلەستین دروست بكرێت بەپێی بڕیاری ساڵی 1967 كە قودسی ڕۆژئاوا ببێتە پایتەختی، چونكە ئاشتی تەنیا بەو شێوەیە بەرقەرار دەبێت.
هەفتەی پێشوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ڕای گەیاند كە سوورە لەسەر ئەوەی غەزەییەكان بنێرن ئوردن و میسر كە ئەمەش بە گوتی ئەو كاتییە تا شارەكە خاوێن دەكرێتەوە، بەڵام هەردوو وڵات تا ئێستە ئەم هەنگاوەیان ڕەت كردووەتەوە.
وەڵام بدەوه