Kurdistan Press - 45 هەزار ساڵ زیندانی تاوانبارێک درا 45 هەزار ساڵ زیندانی تاوانبارێک درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

45 هەزار ساڵ زیندانی تاوانبارێک درا

دادگای تاوانەكانی توركیا بۆیەكەمجار حوكمێكی نامۆ و سەیری دەركرد بەرانبەر تاوانبارێك كە بریتی بوو بە گرتن و زیندانیكردن بۆ ماوەی 45 هەزار و 376 ساڵ و شەش مانگ، ئەمەیش دوای تاوانبار ناساندنی تۆمەتبارێك بە ئەنجامدانی چەندان تاوانی جۆراوجۆر. 

تۆمەتەكانی سەر تاوانبارەكە بریتی بوون لە " فێڵكردن لە رێگەی رێكخراوی زانیاریی"، سپیكردنەوەی پارە و دامەزراندن و ئیدارەدانی رێكخراوێكی تاوانكاری. 

بەپێی رۆژنامەی "رای" توركی، دادگای تاوانەكانی توركیا، دوێنێ چوارشەم "محەمەد ئایدن" ناسراو بە "تۆسونجۆك" كە دامەزرێنەری رێكخراوێكی دارایی بەناوبانگی توركیایە  بە ناوی "بانكی كێڵگە" لە دانیشتنێكی دادگا بە ئامادەبوونی پێنج تۆمەتباری تر دادگایی كرد. 

لە دانیشتنێكی درێژی دادگایی كە بۆ ماوەی دوو سەعات بەردەوام بوو، دادگاكە بڕیاری خۆی لەبارەی تۆمەتباری ناوبراو دا كە بە درێژترین حوكم دادەنرێت لە مێژووی دادگای توركیا. 

بەپێی بڕیارەكەی دادگا، محەمەد ئایدن لەلایەن دادگاوە بڕیاری 45 هەزار و 376 ساڵ و شەش مانگی بەسەردا سەپێنرا جگە لە سەپاندنی سزای دارایی بەسەر خۆی و براكەیشی "فاتح  و گۆرای ئایدن" كە بەشداری تاوانەكەی بوون بە پێبژاردنی 496 ملیۆن و 64 هەزار لیرەی توركی كە پێویستە لەماوەی 24 مانگ پێبژاردنەكە بدەن.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه