Kurdistan Press - هۆشداری بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر دەدرێت هۆشداری بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر دەدرێت

كەناڵی (سكاینیوز)ی عەرەبی بڵاوی كردووەتەوە، ئێستاش توركیا ئامادە نییە ڕووبەڕووی بوومەلەرزە ببێتەوە و گیانی هەزاران كەس لە مەترسیدایە، ئەمەش دوای دوو ساڵ لە بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا.

ناسی جۆرۆر، توێژەری بواری بوومەلەرزەناسی بۆ ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانیا دواوە و باسی لەوە كردووە: مەترسی هەیە بوومەلەرزە لە ئیستەنبوول بدات و 100 هەزار باڵەخانە دابڕمێنێت، هاوكات سەدان هەزار كەس لەناو ببات.

ئەوەش باس كراوە، ئەگەر بوومەلەرزەیەكی وا ڕوو بدات، زیانە ئابوورییەكەی ملیاران دۆلار دەبێت.

جۆرۆر دەڵێ: دەسەڵاتی توركیا و خەڵكەكەی هەست بەو مەترسییە ناكەن و ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتە بەر، خەڵك لە لەناوچوون ناپارێزن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە موراد كۆروم، وەزیری گەشەپێدانی شارستانیی توركیا ڕایگەیاندووە: ئەگەر بوومەلەرزەیەك لە ئیستەنبوول بدات، ئەو شارە ناتوانێت خۆی ڕابگرێت.

توێژەرانی بوارەكە هەمیشە هۆشداری لە ئەگەری بوومەرزە لەو ناوچەیە دەدەن و لە ساڵی 2023 بەهۆی بوومەلەرزەوە 53 هەزار كەس لە توركیا مردن و لە ساڵی 1999 بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڕۆژهەڵاتی ئیستەنبوول 17 هەزار كەس مردن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا