Kurdistan Press - کوردانی سوریا سۆپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن کوردانی سوریا سۆپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوردانی سوریا سۆپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن

لە میانی دیدارێكی بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا لە هەرێمی كوردستان، بەرپرسی نوێنەرایەتییەكە سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بەهۆی پاڵپشتیی بەردەوامی لە دۆزی كورد لە سووریا.

لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئیدارەی نوێی دیمەشق هەوڵی یەكخستنەوەی تەواوی وڵاتەكە و دانانی دەستوورێك و هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومەتێكی بنكەفرەوان دەدات، بۆ ئەوەش داوای لە كورد كردووە خۆیان لەگەڵ ئیدارەی نوێ یەك بخەن، لەو ناوەدا سەرۆك بارزانی وەك مەرجەعی نەتەوەیی كورد، دەستی بە جموجۆڵێكی چڕ كردووە بۆ پاراستنی ناوچە كوردییەكان و چەسپاندنی مافەكانی كورد لە دەستووری نوێی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ یەكشەم حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئەنەكەسەی لە هەرێمی كوردستان لە هەولێر كرد و لە لایەن سەرۆك و ئەندامانی نوێنەرایەتییەكە پێشوازی لێ كرا.  

لە دیدارەكە باسی چەند پرسێكی سیاسیی نێودەوڵەتی و ناوچەكە كران، بەتایبەتی دۆخی كورد لە سووریا، هەروەها سەرنج خرایە سەر ئەو بەربەستانەی پەناخوازە سوورییەكان لە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی دەبنەوە و چارەسەركردنیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم.

لەو دیدارە نوێنەرایەتیی ئەنەكەس لە هەرێمی كوردستان سوپاسگوزاری خۆیان بۆ سەرۆك بارزانی بەهۆی پاڵپشتی بەردەوامی لە دۆزی كورد لە سووریا دەربڕی.      

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا