ئیدارەی خۆسەر کۆنگرەکەی دیمەشق و بەسەرۆککردنی ئەحمەد شەرع بە نایاسایی ناودەبات و دەڵێت دەبێت دیمەشق هەڵەکان راست بکاتەوە.
ئیدارەی خۆسەر لە راگەیاندراوێکدا لەبارەی کۆنگرەی دیمەشقەوە دەڵێت، هەر بڕیارێک لە دەرەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی سوری ناتەواوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، چەند داواکراوێکی لیستی تیرۆر لە کۆنگرەکەی دیمەشقدا بەشداربوون کە یەکێک لەوان حاتم ئەبو شەقرا بکوژی هەڤرین خەڵەفە.


وەڵام بدەوه