سەنتەری شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان ئەم ئێوارەیە بە درۆنێک کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە سێ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا. بۆردوومانەکە کاژێر 04:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 29-01-2025) بووە، درۆنەکە ماڵی هاونیشتمانییەکی لە سەنتەری کۆبانێ کردووەتە ئامانج
لە ئەنجامی بۆردوومانەکە دا سێ کەسی سڤیل کە پێکدێن لە پیاو، ژن و منداڵێک بە ناوەکانی ئازاد عەلی مەحمود، شێرۆ مەشید و نەریمان سلێمان، گیانیان لە دەستداوە.
میدیای فەرمی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئێکس بڵاوی کردووەتەوە "بەگوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیان لە کۆبانی، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا."
وەڵام بدەوه