ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی سووری، ڕایگه‌یاند: "ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا، داوای لە مۆسکۆ کرد به‌شار ئەسەد، سه‌رۆكى ڕژێمی پێشووى سووریا و یاریدەدەرەکانی، ڕادەست بکاتەوە".
له‌لایه‌كی تره‌وه، کۆشکی کريملین له مۆسكۆ ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات له باره‌ى پرسیارێك سه‌باره‌ت به داواى سووریا له ڕووسیا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها كریملین هیچ لێدوانێكی نه‌دا كه ئایا ئیداره‌ى نوێی سووریا داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، یان نا.
کۆشکی کرملین ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە گفتوگۆیەکی هەمیشەیی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا هه‌بێت و ڕووسیاش بەردەوام دەبێت".
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، حکوومەتی نوێی سووریا فشاری خستۆتە سەر ڕووسیا بۆ قەرەبووکردنەوەی، ئه‌وه‌ش له میانى یەکەم گفتوگۆی لەگەڵ شاندێکی کرملین، كه لەدوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، یه‌كه‌م شاندی فه‌رمى ڕووسیایه سه‌ردانى دیمه‌شق ده‌كات.
بەپێی بەیاننامەیه‌كى سووریا، سه‌باره‌ت بە دانوستانەکانی دیمەشق لەگەڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، “دیالۆگەکە تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ڕووسیا لە بنیاتنانەوەی متمانە لەگەڵ گەلی سووریا لەڕێگەی قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەوه”.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "ئیدارەی نوێ جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان دەبێت چارەسەری هەڵەکانی ڕابردوو بکات".
لە بەیاننامەکەدا ڕوونکردنەوەی ئەو جۆرە قەرەبووە نەخراوەتەڕوو کە سووریا داواى دەکات.
بۆ‌گدانۆڤ ئەو دانوستانانە کە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، بە بنیاتنەر وەسف کرد، "هەرچەندە ئێمە تێدەگەین کە دۆخەکە چەندە سەختە".
وەڵام بدەوه