دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبوونەوە. گوتەبێژی ئەنکەسە ئاشکرای کرد: کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و جەختیان لە چوونی کورد بە شاندێکی هاوبەش و یەک دیدگا بۆ دیمەشق کردەوە.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکە، فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەکەسە ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو، هەروەها هەردوولا جەختیان لە یەکهەڵوێستی کورد کردووەتەوە.
گوتەبێژی ئەنەکەسە، گوتیشی: هەردوولا جەختیان لە چوونی کورد بە شاندێکی هاوبەش و یەک دیدگا بۆ دیمەشق کردووەتەوە.
دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەکەسە راگەیاندبوو، بەم نزیکانە دیدارێکی دیکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ئەنجام دەدرێت.
هاوکات گوتبووی: تا زووتر ئەم یەکڕیزییه بەدی بێت، بۆ ڕۆژئاوای کوردستان باشترە.
فەیسەڵ یوسف ئاماژەی بەوەش کردبوو ، سەرۆک بارزانی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕژدن لەسەر یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان. دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبوونەوە. گوتەبێژی ئەنکەسە ئاشکرای کرد: کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و جەختیان لە چوونی کورد بە شاندێکی هاوبەش و یەک دیدگا بۆ دیمەشق کردەوە.
سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکە، فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەکەسە ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو، هەروەها هەردوولا جەختیان لە یەکهەڵوێستی کورد کردووەتەوە.
گوتەبێژی ئەنەکەسە، گوتیشی: هەردوولا جەختیان لە چوونی کورد بە شاندێکی هاوبەش و یەک دیدگا بۆ دیمەشق کردووەتەوە.
دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەکەسە راگەیاندبوو، بەم نزیکانە دیدارێکی دیکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ئەنجام دەدرێت.
هاوکات گوتبووی: تا زووتر ئەم یەکڕیزییه بەدی بێت، بۆ ڕۆژئاوای کوردستان باشترە.
فەیسەڵ یوسف ئاماژەی بەوەش کردبوو ، سەرۆک بارزانی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕژدن لەسەر یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان.
وەڵام بدەوه