سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی 1ی 2025 ئەیهاب ئەبو عەتیوی، فەرماندەی بزووتنەوەی حەماسی لە ناوچەی تولكەرەم لە باكووری ڕۆژئاوای كەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین كوشتووە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشێكی ئیسرائیلەوە لە تولكەرەم، دوو كوژراو و 3 بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی حكوومیی تولكەرەم.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە:لە میانی پرۆسەیەكی هاوبەشی سوپا و شاباك (دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی) لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە هێرشەكە جێبەجێ كراوە.
لە بەیاننامەیەكدا حەماس لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، "ئەیهاب ئەبوو عەتیوی و ڕامز زەمیری، دوو شەهیدن و لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆر كراون."


وەڵام بدەوه