دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له دۆخی ناله‌باری غه‌زه كرد و گوتی، پێویسته هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئوردن و میسر پێشوازیی له ژماره‌یه‌كی زیاتری هاووڵاتییانی ئه‌و كه‌رته بكه‌ن.
ئه‌و به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵا پاشای ئوردن قسه‌ی كردووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسریش گفتوگۆ بكات. تره‌مپ كه له ناو فڕۆكه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان قسه‌ی ده‌كرد گوتی، ''حه‌ز ده‌كه‌م ئوردن و میسر خه‌ڵكی غه‌زه له باوه‌ش بگرن.''
تره‌مپ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دانیشتووانی غه‌زه بۆ میسر و ئوردن، روونكردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌دا و ته‌نیا گوتی ئه‌و گواستنه‌وه‌یه له‌وانه‌یه كاتیی یان درێژخایه‌ن بێت، چونكه له‌و ناوچه‌یه شه‌ڕێكی زۆر له ماوه‌ی چه‌ندان سه‌ده رووی داوه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه كرد كه بڕیاره بگوازرێنه‌وه و گوتی، ئه‌گه‌ری زۆره ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س بن. هه‌روه‌ها گوتی، ''پێم باشه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی هاوكاریمان هه‌بێت له شوێنی تر خانوویان بۆ دروست بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌و خه‌ڵكه له ژیانێكی ئارام‌دا بژین.''
پێویسته بگوترێ دۆخی غه‌زه دوای زیاتر له 15 مانگ جه‌نگ، زۆر شپرزه‌یه و هه‌رچه‌نده ئاگربه‌ست كراوه و قۆناغه‌كانی رێككه‌وتن له جێبه‌جێكردندایه، به‌ڵام ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیانی فه‌له‌ستینییه‌كان ره‌نگه ده‌یان ساڵ بخایه‌نێت.
وەڵام بدەوه