Kurdistan Press - ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە سوریای نوێ دەکات ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە سوریای نوێ دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە سوریای نوێ دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، داوای دەستپێكردنی گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا دەكات و داواش دەكات ڕێگریی لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر بكرێت

ماركۆ رۆبیۆ لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆبوونەوەكەیاندا، گفتوگۆیان لەسەر گواستنەوەی پرۆسەی گشتگیریی دەسەڵات لە سووریا كردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە دەبێت حكوومەتی نوێی دیمەشق، رێگریی لەوە بكات سووریا ببێتە سەرچاوەیەك بۆ تیرۆری نێودەوڵەتی و بەرەنگاری هەر جووڵەیەكی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بكات.

ماڵپەڕی "حوڕە" بڵاوی كردووە، تامی برۆز گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاندووە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی لەوە كردووەتەوە، دەبێت دەسەڵات بەزووترین كات بگوازرێتەوە و ئامادەكاریی هەڵبژاردن بكرێت.

گوتەبێژەكە باسی لەوەش كردووە كە وەزیری دەرەوە لە رێگەی وەزیری دەرەوەی توركیاوە، پەیامی ئەمەریكای گەیاندووە بە دەسەڵاتدارانی سووریا و گوتوویەتی، چیتر رێگە نەدرێت ئەو گرووپەی بەناوی شۆڕٍشەوە دەسەڵاتی سووریایان بەدەستەوەیەوە، بەم شێوەیەی ئێستە بەردەوام بن و دەبێت خەڵك بڕیار بدات و دەسەڵاتێكی مەدەنی و بە ئامادەبوونی هەموو پێكهاتە و گرووپەكانی ناو سووریا دروست بكرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا