میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێرانی لە پارێزگای هەمەدانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کەوتەخوارەوە و تێكشاوە، بەڵام فڕۆكەوانەكان ڕزگاریان بوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێرانی لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کەوتوەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکانیش پێش ئەوەی فڕۆكەكە بكەوێتە سەر زەوری و تێكبشكێت بە پەرەشوت بازیانداوە، ڕزگاریان بوە.
ئاژانسی هەواڵی میهر-یش بڵاویكردەوە، ئەو فڕۆكەكەی كە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای ئێران تێكشاوە، فڕۆکەیەکی سەربازی بوە و لە شاری کەبودەرئاهەنگ کەوتوەتەخوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێرانیش بڵاویكردەوە، "فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی سوپا لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێنان لە پارێزگای هەمەدان توشی ڕوداوێک بو".
هەمزە ئامرایی، جێگری ئاسایشی سیاسی پارێزگاری هەمەدان هەواڵەكەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، "فڕۆکەیەکی سەربازی لە شاری کەبودەرئاهەنگ کەوتەخوارەوە، بەپێی بەدواداچونەکان شوێنی وردی ڕوداوەکە لە ناوچەی (شیرین سو کەبودەرئاهەنگ)ە، و خۆشبەختانە فڕۆکەوانەکان پێش ئەوەی کەوتنەخوارەوەکە ڕزگاریان بوە."
دەشڵێت، "هێشتا هۆکاری ڕوداوەکە نەزانراوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە، هەروەها ئەو فڕۆکە سەربازییە دو فڕۆکەوانی هەبوە کە بە سوکی برینداربون و گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکان".
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه