میدیا عەرەبییەكان، دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا زانیارییان لەبارەی دزەكردنی چەكداران بۆ ناوچەكانی نزیكی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی بنكەكە پێگەیشت، كەوتوونەتە دۆخی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
لە ئێستادا ئاسمانی ناوچەكە فڕینی چڕ و پڕی هێلیكۆپتەرەكانی ئەپاچی و جۆرەكانی دیكەی هێزەكانی ئەمریكای بەخۆیەوە دەبینێت.
هێزەكانی ئەمریكا ترسیان لەوە هەیە، كە چەكدارەكان مووشەكی بەرگری ئاسمانییان پێ بێت، كە دەتوانێت هەڕەشە لە فڕۆكە بارهەڵگر و سەربازییەكان بكات، كە جارجارە لە بنكەكەدا دەنیشنەوە بۆ گواستنەوەی سەرباز و كەلوپەلەكان.
بنكەی عومەر یەكێكە لە بنكە ستراتیژییەكانی پاڵپشتیكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە ناوچەكانی دەوروبەری، بەتایبەتی لە حەسەكە و شوێنەكانی دیكە، هەروەها نیگەرانییەك لە نێو هێزەكانی ئەمریكادا هەیە، سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرش لەلایەن ئەو گرووپانەوە، كە واشنتۆن وەك تیرۆریست پۆلێنیانی كردووە


وەڵام بدەوه