ئەمڕۆ یەكشەممە، 19ی 1ی 2024 بزووتنەوەی حەماس، سێ لە بارمتە گیراوەكانی ئیسرائیلی ئازاد كرد و كاتی ئازادكردنی دەستەی دووەمی بارمتەكانیش ئاشكرا دەكات.
كەناڵی (سكاینیوز)ی عەرەبی بڵاوی كردووەتەوە، بەرپرسێكی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە:"ڕۆژی شەممەی داهاتوو، دەستەی دووەمی بارمتەكان ئازاد دەكرێن، ئەمەش لە چوارچێوەی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا كە ئێستا لە جێبەجێكردندایە."
بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ یەكشەممە، 19ی 1ی 2025، لە قۆناغی یەكەمدا سێ لە بارمتە ئیسرائیلییەكانی لە ڕێگەی مانگی سووری نێودەوڵەتییەوە ڕادەستی ئیسرائیل كردەوە.
سێ بارمتە ئیسرائیلییەكە ناویان رۆمی جۆنین (24 ساڵ)، ئیمیلی دماری (28 ساڵ)، دوروون شەنتیر (31 ساڵ)ـە.


وەڵام بدەوه