دەسەڵاتدارانی سووریا بڕیاریان دا هەموو كاڵا و خواردەمەنییەكی ئێرانی قەدەغە بكەن، لە كاتێكدا پێشتریش بڕیاریان دابوو هیچ جۆرە پێوەندییەكی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئێران دروست نەكەنەوە.
دوای رووخانی رژێمەكەی ئەسەد، دەسەڵاتدارانی ئێستەی سووریا هەر جۆرە پێوەندییەكی ئابووری و سیاسی و لەگەڵا ئێران رەت دەكەنەوە پێیان وایە، ئێران مەترسیی رژدە لەسەر داهاتووی سووریا.
كەناڵی "حەدەس" ئەمڕۆ شەموو 18ی كانوونی یەكەم بڵاوی كردەوە، ئیدارەی نوێی سووریا هاوردەكردنی هەموو كاڵا و خواردنێكی لە ئێران و ئیسرائیل و ڕووسیاوە قەدەغە كرد.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لەسەر زاری سەرچاوەیەکی کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانییەوە بڵاوی کردەوە؛ رێنماییان پێدراوە کە شوێن بۆ گەشتیارانی ئێرانی نەگرن، بۆ ئەو کەسانەی ئارەزویانە سەردانی دیمەشق بکەن، ئەوەش بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی گواستنەوەی نوێی سوریا.
لەلایەکی ترةوة هێڵی ئاسمانی تورکیا بڵاوی کردەوە، رۆژی 23ی ئەم مانگە گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق دەست پێدەکەنەوە، ئەوەش دوای ماوەیەکی زۆر لە راگرتنیان، بەڵام ژمارەیەک کۆتوبەندیان بەسەردا سەپێنراوە بۆ رێکخستنی گەشتەکانیان بۆ سوریا، لەوانەش هیچ هاوڵاتییەکی ئیسرائیلی بۆی نییە گەشتی سوریا بکات و سەردانیان قەدەغە کراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە؛ هاوڵاتیانی ئێرانیش بۆیان نییە بچنە خاکی سوریا، بەبێ رێگەپێدانی پێشوەختە، چونکە لەم کاتەدا گەشتی دیمەشقیان لێ قەدەغەیە.


وەڵام بدەوه