ئاماری 38 ڕۆژی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق:
کوژرانی 365 چەكداری گروپەكانی سەر بە توركیا. خستنەخوارەی پێنج فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە جۆری بەیرەقدار و ئاکانجی. گیانبەختکردنی 81 شەڕڤان.
گیانلەدەستدانی 49 هاوڵاتیی مەدەنی، لەنێویاندا چەند رۆژنامەنووسێک.
لەماوەی 38 ڕۆژی ڕابردوودا و تا ئەمڕۆ، سەرەڕای كۆكردنەوەی هێزێكی زۆر و پشتیوانی زۆری ئاسمانیی فرۆكەی جەنگیی و درۆنی توركیا، بەڵام ئەو هێزانەی سەر بە توركیا كە ناویان لە خۆیان ناوە "سوپای نیشتمانی سوریا" نەیانتوانیوە هیچ بەرەوپێشچوونێكی مەیدانی لەشەڕەكەدا بەدەست بهێنن.
بەڵكو ئێستا لە دووریی هەشت كیلۆمەتر لە بەنداوەكە و لە گوندەكانی عەلوش، تل عەریش، سەعیدیە و نەعیمە لە نزیك شارۆچكەی ئەبوقلقل شەڕ بەڕێوەدەچێت.
وەڵام بدەوه