Kurdistan Press - هێرشکرایە سەر ئەمریکا هێرشکرایە سەر ئەمریکا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێرشکرایە سەر ئەمریکا

كەناڵی (سكاینیوزی عەرەبی) ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی 1ی 2025 بڵاوی كردەوە، حووسییەكانی یەمەن فڕۆكەیەكی كەشتیهەڵگری ئەمریكییان بە چەندین مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە دەریای سووردا بەئامانج گرتووە.

یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەكان، ڕایگەیاندووە: هێرشێكی سەربازییان كردووەتە سەر كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكیی یو ئێس ئێس هاری تروومان لە باكووری دەریای سوور.

بەرپرسێكی ئەمریكی لە وەڵامی ئاژانسی (فرانس پرێس) لەبارەی دەرەنجامی هێرشەوە ڕایگەیاندووە: هەموو ئەوانەی لە كەشتییەكەدا بوونە سەلامەتن و هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتووەتەوە.

لە دوای دەستپێكی شەڕی غەزە لە ئۆكتۆبەری 2023، حووسییەكانی یەمەن دەستیان بە هێرش بۆ سەر كەشتییەكانی ئەمریكا لە كەناراوەكانی یەمەن كرد.

لە كاردانەوەی ئەمەدا ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسرائیل هێرشە ناوبەناوەكانیان بۆ سەر حووسییەكان دەست پێكردووە.

حووسییەكانی یەمەن دەڵێن: هێرشەكانیان بۆ بەرگرییە لە خەڵكی غەزە و تۆڵەكردنەوەیە لە ئیسرائیل، ئیسرائیلیش هەڕەشەی بەردەوام دەكات و سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكە ڕایگەیاندووە: حووسییەكان باجی كارەكانیان دەدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا