KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر تەحریر شام

بەهۆی هێرشێكی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی 1ی 2025، لە پارێزگای قەنتیرە لە باشووری سووریا، 3 كەس كوژران.

ڕوانگەی سووری ڕایگەیاندووە: فڕۆكەكانی ئیسرائیل هێرشێكیان كردووەتە سەر كاروانێكی سەربازیی ئیدارەی پرۆسە سەربازییەكانی سووریا لە باشووری غەدیر بێستان لە گوندەواری پارێزگای قەنتیرە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، هێرشەكە بووەتە هۆی ئەوەی دوو چەكداری دەسەڵاتی نوێی سووریا بكوژرێن و كەسێكی مەدەنییش لەگەڵیاندا كوژراوە.

تاكوو ئێستا دەسەڵاتی فەرمیی ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی لەسەر ئەو هێرشە نەداوە، هێرشەكەش لە كاتێكدا بووە كە هەڵمەتێكی ئەمنی لە شارەكەدا لەلایەن ئیدارەی پرۆسە سەربازییەكان بەڕێوە چووە.

جێی باسە لە دوای كەوتنی ئەسەد، ئەمە یەكەمجارە ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر چەكدارانی دەسەڵاتی نوێی سووریا.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه