وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن، ڕۆژی سێشەممە، 14ی 1ی 2025 ڕایگەیاندووە: ئیسرائیل توانای سەربازیی ئێرانی لەناو بردووە و ئێستا ناتوانێت بە چەك بگەیەنێتە حزبوڵای لوبنانی.
بلینكن لە پێش ئەنجوومەنی ئەتەڵەسی باسی لەوە كرد: هەرچەند هێرشەكانی حزبوڵا زیانی بە لوبنانییەكان و ئیسرائیلییەكان گەیاند، بەڵام بووبە شتێكی ڕابردوو و لەو شەڕەدا دۆڕا.
باسی لەوەش كردووە، بایدن هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرتووەتە بەر، هاوكات تواناكانی حەماس لە غەزەش لاواز بووە و لەوێش ئێران پاشەكشەی پێ كراوە.
بلینكن باسی لەوەش كردووە، هێزەكانی حزبوڵا لە باكووری ڕووباری لیتانی پاشەكشەی كردووە و ئێرانیش توانای ئەوەی نەماوە بە چەك و هاوكاریی لۆجستی بگاتەوە حزبوڵا، چونكە كەوتنی ئەسەد و گۆڕانی تەرازووی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخەكەی گۆڕی، بەڵام هێشتا مەترسی ماوە.
ئەو وەزیرەی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش داوە، ئیسرائیل سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانی وێران كردووە و توانای جارانی نەماوە.
گوتووشیەتی: ئێمە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەسم دەكەینەوە و ئاشتی و سەقامگیری بونیات دەنێینەوە.
وەڵام بدەوه