سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی 1ی 2025 ڕاگەیاندووە: بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە یەمەنەوە هێرش كراوەتە سەر باشووری ئیسرائیل.
ڕۆژنامەی (ئیدیعۆت ئەحرونوت) بڵاوی كردووەتەوە، لە هێرشەكەی سەر ئیسرائیلدا زەنگی ئاگاداركردنەوە لێنەدراوە.
ئاژانسی (ئەسۆشیەیتد پرێس) بڵاوی كردووەتەوە، لە ڕۆژی شەممەوە سوپای ئیسرائیل هێرشی نوێی بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن دەست پێكردووە.
ڕۆژی هەینییش سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ناوچەی ڕۆژئاوای یەمەن و قووڵایی وڵاتەكەی هەر لە ژێرخانی سەربازی و وێستگەی وزە تاكوو بەندەرەكانی حەدید و رەئس عیسا بۆردومان كردووە، كە تێیدا 20 فڕۆكەی ئیسرائیل بەشدارییان كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، لە ڕۆژی 7ی ئۆكتۆبەری 2023ەوە لەگەڵ هێرشەكانی حەماس بۆ ئیسرائیل، حووسییەكانی یەمەن 40 موشەكی زەمین-زەمینیان بۆ ئیسرائیل هەڵداوە، كە بەپێی گوتەی سوپای وڵاتەكە زۆربەیان بەریان پێگیراوە.
هەر حووسییەكان، بە 320 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردووەتە سەر ئیسرائیل، كە بە گوتەی سوپاكە 100 فڕۆكەیان خراونەتە خوارەوە.
وەڵام بدەوه