KurdistanPress...

CLOSE

دەمیرتاش چی بە شاندی دەم پارتی وتووە؟

شاندی دەم پارتی: ئەمرۆ سەردانی سەلاحەددین دەمیرتاشمان کرد و پێی گوتین کورد و تورک بران

شاندی دەم پارتی رۆژی شەممە 11-1-2025  سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشیان لە گرتوخانە کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەگەڵ ناوبراو ئەنجامدا، ئەحمەد تورک کە یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندی دەم پارتی دوای دیدارەکە بۆ میدیاکان ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەی ئەمڕۆماندا سەلاحەدین دەمیرتاش پێی گوتین کورد و تورک بران.

شاندی دەم پارتی دوای ئەوەی لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکی زۆربەی ئەو پارتانەی لە پەرلەمان بەهێزن کۆبووەوە، لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش دیداری سازکرد. بڕیاریشە لەم نزیکانەدا دووبارە سەردانی گرتوخانە بکەنەوە دیداری دیکەی جیاواز سابکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه