بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشە لە گرووپە چەكدارە حووسییەكان دەكات و دەڵێت: "باجی كارەكانیان دەدەن."
ئەمڕۆ هەینی، 10ی 1ی 2025، بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، باسی لەوە كرد، حووسییەكانی یەمەن باجی دەستدرێژییەكانیان بۆ سەر ئێمە دەدەن."
ئەم لێدوانەی نەتەنیاهۆ دوای ئەوە هات كە سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ بۆردومانی چەندین ناوچەی حووسییەكانی لە یەمەن كرد، كە بریتی بوون لە وێستگەی كارەبا و بەندەرەكان كە حووسییەكان دەستیان بەسەردا گرتووە.
نەتەنیاهۆ دەڵێت: "حووسییەكان، مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل و هەموو ناوچەكە دروست دەكەن. ئەمڕۆ هێرشمان كردە سەر قووڵایی یەمەن و كەناراوی ڕۆژئاوای وڵاتەكە، لەو هێرشانەش بەردەوام دەبین."
یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: "لێدانەكانی ئەمڕۆی ئیسرائیل، پەیامێكی ڕوونە بۆ فەرماندەكانی حووسییەكان."
وەڵام بدەوه