میدیای حووسییهكان بڵاویان كردهوه، كه فڕۆكه جهنگییهكانى بهڕیتانیا و ئهمریكا 12 هێرشیان كردووهته سهر سەر ناوچهى حەرف سوفیان لە باکووری یەمەن.
میدیاکانی سەر بە ئەنساروڵا (حوسییەکان) دوێنێ ئهوهشیان بڵاو كردهوه، کە چەندین پارێزگاری یەمەن ڕووبهڕووی هێرشی ئەمریکی و بەریتانی بوونهتهوه.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، 3 هێرشی ئەمریکی و بەریتانیی ناوچهى حەرف سوفیانیان لە پارێزگای عەمران لە باکووری پایتەخت کردە ئامانج ئهمه جگه له هێرشێكی تر بۆ سهر پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە.
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، هێرشیان بۆ سەر دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی هەڵگرتنی چەک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان لە یەمەن، ئەنجام داوە.
فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکانی یەمەن ئەو چەکانەیان کردۆتە ئامانج کە حووسییەکان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور بەکاریان دەهێنا.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاندبوو کە فەرماندەیی ناوەندیی، ڕۆژى چوارشەممەی ڕابردوو لە دژی دوو دامەزراوەی حووسییەکان لە یەمەن هێرشی ئەنجامداوە.
له تشرینی دووەمی 2023ـەوە گرووپى چهكداریی حووسییەکان له یهمهن بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیان کردووە بە ئامانجگرتنی کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئیسرائیل یان پەیوەندیدارەکانی لە دەریای سوور، ئەمەش وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ کەرتی غەزە کە لەلایەن ئیسرائیلهوه دواى ڕووداوهكانى 7ى ئۆكتۆبهرى 2023، ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە.
وەڵام بدەوه