KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل بەدوای چی دەگەڕێت؟

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد كە تەلئەبیب دەست بە هەوڵەكانی كردووە بۆ گفتوگۆیەكی ناراستەوخۆی لەگەڵ بەغدا لە رێگەی میانگیرەكان بۆ ئازادكردنی ئیلیزابێس تسۆركۆڤ، ئەو توێژەرە ئیسرائیلییەی لە 2023 لە بەغدا لە لایەن میلیشیاكانەوە رفێنرا.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، دوێنێ ئەندامانی خێزانی تسۆركۆڤ چاویان بە غال هیرش بەرپرسی دۆسییەی رفێنراوان لە حكوومەتی ئیسرائیل و چەند رێكخەرێكی بیانی كەوت كە ئێستە لە ئیسرائیلن، بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە دیدارەكان، مەبەستی ئەوان ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی ناراستەوخۆیە لەگەڵ بەغدا بۆ ئازادكردنی تسۆركۆڤ، ئەوەش یەكەم بەڵگەی ئاشكرایە بە هەوڵی ئیسرائیل بۆ ئازادكردنی هاووڵاتییەكەی لە رێگەی میانگیرەكانەوە.  

رۆژنامەكە لە سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی گواستەوە كە ئەو دۆخەی لە ناوچەكە هاتووەتە پێش، لەوانە وەستانی هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر ئیسرائیل، هەلێكی رەخساندووە بۆ گەڕاندنەوەی ئیلیزابێس بۆ وڵاتەكەی.

لە 2023 ئیلیزابێس تسۆركۆڤ توێژەری رووسی بەرەگەز ئیسرائیلی لە بەغدا لە لایەن میلیشیا شیعەكانەوە هات رفاندن، دواتر تۆمارێكی ڤیدیۆیی ئەویان بڵاو كردەوە ددانی بەوەدا نا كە بۆ بەرژەوەندیی مۆسادی ئیسرائیلی و هەواڵگریی ئەمەریكا كار دەكات و ئامانجیش دروستكردنی ناكۆكی ودووبەرەكییە لە نێوان شیعە لە عێراق، لەوكاتەی لە راپۆرتێكی ئەمەریكیدا هاتووە كە تسۆركۆڤی36 ساڵ بە پاسپۆرتی رووسی هاتووەتە عێراق لە ئەركێكی ئەكادیمی بۆ زانكۆی برینسیۆن، ئیسرائیل كەتیبەكانی حزبوڵای بە رفاندنی تۆمەتبار كرد.    

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه