جۆزیف عۆن به سه‌رۆك كۆماری لبنان هه‌ڵبژێردرا و به‌و پێیه‌یش بووه 14مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی كانوونی دووه‌م، په‌رله‌مانی لبنان، دوای خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن، جۆزێف عۆنی به سه‌رۆك كۆماری نوێی لبنانی هه‌ڵبژارد.
عۆن له خولی دووه‌مدا له كۆی 128 ده‌نگی 99 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له خولی یه‌كه‌می ده‌نگدانی په‌رله‌مان كه ده‌بوایه دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، نه‌یتوانی ئه‌و ڕوژه ده‌نگه به‌ده‌ست بهێنێت.
له ماوه‌ی دوایی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و زۆرینه‌ی هێزه لبنانییه‌كان پاڵپشتیی خۆیان بۆ عه‌ون دووپات كرده‌وه، جیا له ره‌وتی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆ و حزبوڵای لبنانی و بزاوی ئه‌مه‌ل نه‌بێت، كه پێ ده‌چێت به گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له لبنان و شكانی ئاگربه‌ست و یارمه‌تیدانی لبنان و بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی، شیعه به عه‌ون رازی بووبن.
وەڵام بدەوه