بەشێک لە ئەندامانی دەستەی تەحریر شام خۆیان، لە ئەحمەد شەرع فەرماندەی ئیدارەی نوێی سوریا بێبەری کرد و دەڵێن، ناوبراو لە بنەماکانی ئیسلام لایداوە و لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەکات.
بە گوێرەی راگەیەندراوێک کە بەناوی لایەنە ناڕازییەکانی ناو دەستەی تەحریر شام لە میدیا عەرەبییەکان بڵاوبوەتەوە، ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی لەدژی بەرژەوەندییەکانی گەلی شام کار دەکات و پێشێلکاری لەبەرامبەر موسڵمانان دەکات.
ئەو لایەنانەی دژی ئەحمەد شەرع وەستاونەتەوە، داوا لە لایەنەکانی دیکە دەکەن دژی سیاسەتەکانی محەمەد جۆلانی (ئەحمەد شەرع) بوەستنەوە.
وەڵام بدەوه