وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان دەڵێت: ئەمەریکا سەدا 80ـی پاساوەکانی مانەوەی لە سووریا نەماوە و ئەو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە سووریا دەپارێزێت.
سێشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەمەریکا لە سووریا، ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەپارێزێت، دەشڵێت: ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە، ئۆپەراسیۆن دژی یەپەگە ئەنجام دەدەین.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، ڕێگە نادەن هیچ دەوڵەتێک کۆنتڕۆڵی سووریا بکات، دەشڵێت: ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەڕەشەن بۆ سەر سووریا و تورکیا و عێراق، پێشی وایە، ئیدارەی نوێی سووریا گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات.
وەڵام بدەوه