KurdistanPress...

CLOSE

ئەردۆغان قسەی کۆتایی کرد

سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیێنێت، مکوڕن لەسەر لەنێوبردنی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییانەی مەترسی بن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و سووریا. لەبارەی داعش و پەکەکەش دەڵێت، ''یان خۆیان چەک دادەنێن، یانیش لەگەڵ چەکەکانیان لە خاکی سووریا دەنێژرێن''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی چوارشەممە، 25-12-2024، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد و چەند پرسێکی تاوتوێکرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بە بوونی "مەترسیی داعش و پەکەکە/پەیەدە" لە سووریا کرد و گوتی، ''مکوڕین لەسەر لەنێوبردنی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییانەی مەترسی بن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و سووریا. بکوژە دابەشکەرەکان، یان خۆیان چەک دادەنێن، یانیش لەگەڵ چەکەکانیان لە خاکی سووریا دەنێژرێن''.

ئەردۆغان گوتیشی، ''رێکخراوی تیرۆیستی و پاڵپشتیکارانی، مامەڵەیەکی هەر چۆنیان هەبێت، بە دڵنیاییەوە ئێمەش مامەڵەیەکمان هەیە، پشت بە خوا ژیرانە مامەڵە دەکەین و پلان و یاریی ئیمپریالیستەکان(هێزە داگیرکەرەکان) تێکدەدەین''.

سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد "پەکەکە کێشە دەخاتە نێوان تورک و کورد" و، گوتی، ''ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لەنێودەبەین کە هەوڵدەدات لەنێوان ئێمە و خوشک و برا کوردەکانمان دیوارێک لە خوێن دروست بکات''.

لەبارەی داعشیشەوە گوتی، ''داعش نەک هەر بە تەنیا بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، بۆ سووریا، بۆ عێراق، بۆ ئێمەش سەرچاوەیەکی مەترسییە و دەبێت لەنێوببرێت. ئێمە تاکە هاوپەیمانی ناتۆین کە رووبەڕووی ئەو پێکهاتە دڕندەیە بووینەوە. بۆیە لەم بابەتە کەس ناتوانێت وانە بە ئێمە بدات و سنوورمان بۆ دابنێت''.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه