KurdistanPress...

CLOSE

تورکیا وازناهێنێت , ناوەڕۆکى هۆشداریەکەى هاکان فیدان بڵاو کرایەوە

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی تەحریر شام و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشق کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان کرد.
 
بەشێک لە قسەکانیان:
ئەحمەد شەرع: تورکیا دۆستی گەلی سووریایە و لە سەرەتای شۆڕشەوە لەگەڵمان وەستاوە.
ئەحمەد شەرع: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا باسمان لە بەهێزکردنی حکومەتی داهاتووی سووریا کرد.
ئەحمەد شەرع: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سزا ئابوورییەکانی سەر سووریا هەڵبگیرێن.
هاکان فیدان: لەگەڵ ئەحمەد شەرع جەختمان لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کرد. رێگە بە هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی نادەین لە سووریا بمێنێتەوە.
 
هاکان فیدان: یەپەگە و پەکەکە هیچ شوێنێکیان لە داهاتووی سووریا دا نابێتەوە.
هاکان فیدان: لەگەڵ ئەحمەد شەرع باسمان لە سەقامگیریی سووریا و گەڕانەوەی پەنابەران کرد.
هاکان فیدان: لەگەڵ گەلی سووریا دەوەستین و بەتەنیا جێیانناهێڵین.
هاکان فیدان: پێویستە لەسەر جیهانی عەرەبی پەیوەندی بە سەرکردایەتیی نوێی سووریاوە بکەن.
هاکان فیدان: گرنگە حکومەتێک پێکبهێندرێت پارێزگاری لە کەمینەکان بکات و دەستوورێکی نوێ دابڕێژرێت کە رێز لە هەموو تایفەکانی نێو سووریا بگرێت.
هاکان فیدان: گرنگە سزاکانی سەر سووریا هەڵبگیرێن و دەرفەت بە ئیدارەی نوێی سووریا بدرێت ئامانجەکانی بەدیبهێنێت.
هاکان فیدان: پێویستە ئیسرائیل رێز لە سەروەریی خاکی سووریا بگرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رابگرێت.
هاکان فیدان: بۆ ئەوەی پەنابەران بگەڕێنەوە، پێویستمان بە بنیاتنانەوەی ژێرخانی سووریایە.
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه