گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵا" له یه‌مه‌ن، كه به حووسییه‌كان ناسراون، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 20ـی 12ـى 2024)، ڕایگه‌یاند، به به‌شداریی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له باشووری ئیسرائیل.
یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژى حووسییه‌كان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، گوتی: "له ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر یه‌مه‌ن، وه‌ڵامى هاوشێوه‌مان ده‌بێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مریكا".
عه‌بدولمه‌لیك حووسی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كان له گوتارێكدا دوێنێ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند: "مووشه‌كێكی سه‌رووی ده‌نگـماان ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل، كرد".
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه، گوتیشی: "له ئه‌نجامی ئه‌و مووشه‌كه‌یاندا، به‌نده‌ری ئوم ڕه‌شراش "ئیلات" كه له گرنگترین به‌نده‌ره‌كانه و ئیسرائیل پشتی پێ ده‌به‌ستێت، له كار كه‌وتووه و داخراوه".
به گوته‌ی ناوبراو، له سه‌ره‌تاى شه‌ڕی سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی تاوه‌كوو ئێستا، حووسییه‌كان 1147 مووشه‌كی بالیستی و فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانیان ئاراسته‌ی ئامانجه‌كانیان له ئیسرائیل كردووه.
لاى خۆیه‌وه دوێنێ (پێنجشه‌ممه، 19ـی 12ى 2024)، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، دوای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵای لوبنانی و ڕژێمی ئه‌سه‌د، حووسییه‌كان دوایین "به‌ره‌ی شه‌ڕی ئێرانن" له ناوچه‌كه‌دا.
بنیامین ناتانیاهۆ له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هۆشداریدایه حوسییه‌كان گوتی، هه‌ر كه‌س ده‌ست بۆ سه‌روه‌رییه‌كانی ئیسرائیل ببات، باجێكی قورس ده‌دات
وەڵام بدەوه