باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە شاری دیمەشق بەتەما بوون كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بۆ بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكەیان بكەن، بەڵام هەواڵی ئەگەری كردەیەكی تیرۆریستییان پێ گەیشت، بۆیە هەڵیانوەشاندەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 20ی كانوونی یەكەم، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا ڕای گەیاند كە ئەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بڕیار بوو بۆ باربارا لیف، بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببەسترێت، بەهۆكاری ئەمنی و دوای زانیاری هەڵیانوەشاندەوە.
هەر ئەمڕۆ فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمەریکا گوتی، ئەبو یووسف، بەرپرسی رێکخراوی داعش لە ئەنجامی بۆردوومانێکی هێزەکانیان لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کوژرا.
جێی ئاماژەیە، ئەگەری هاتنەوەی داعش نەوەك هەر لە سووریا، لە عێراقیشدا لە ئارادایە و ئەمڕۆ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەو ئەگەرە كردبوو كە پێویستە وڵاتەكەی خۆیانی بۆ ئامادە بكەن.
وەڵام بدەوه