KurdistanPress...

CLOSE

ئەردۆغان سەردانی سووریا دەکات

سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکانی تورکیا، ئه‌مڕۆ (هەینی 20ى 12ى 2024) ئاشکرایان کرد کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی سووریا بکات.

ڕۆژنامەی فەرمی "تورکیا" بە پشتبەستن بە سەرچاوە سوورییەکان ڕایگەیاندووە، ڕەنگە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەردۆگان سەردانێکی "مێژوویی" بۆ دیمەشق ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕەنگە خشتەی سەردانەکەی ئەردۆگان بریتی بێت لە ئەنجامدانی نوێژ لە مزگەوتی ئومەوی، هەروەها دیدار لەگەڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆکی ده‌سته‌ى تەحریر شام ناسراو به‌ (ئه‌بوو محه‌مه‌د جۆلانی).

لە هەمان چوارچێوەدا ئاماژەی بەوەدا کە تیمێکی هاوبەش لە دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی حکوومەت و هێڵی ئاسمانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتوونەتە دیمەشق بۆ ئەنجامدانی پشکنینی سەلامەتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەلەب.

هاوكات سەرچاوەکانی (سکای نیوز عەرەبی) بڵاویان کردەوە کە هێڵی ئاسمانی تورکیا فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبی خستووەتە نێو ئەو شوێنانەی کە لە ئیستەنبوڵەوە گه‌شتیان بۆ بكرێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وەزیری دەرەوەی تورکیا بەم نزیکانە سەردانی سووریا دەکات بۆ تاوتوێکردنی "بونیاتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت".

ناوبراو لە میانەی گفتوگۆی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "یارمەتی ئیدارەی نوێی سووریا دەدات بۆ بنیاتنانی پێکهاتەی دەوڵەت".

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە پێکهێنانی ئیدارەی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی جۆلانى ببێتە هۆی ئاستێکی نوێ لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه