مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز دانی بەوەدا ناوە کە گەریلاکانی پەکەکە لەناو هێزەکانیاندا بوونیان هەیە.
عەبدی رایگەیاندووە ئەو چەکدارە کوردانەی کە لە ناوچە جیاوازەکانەوە هاتوونەتە سوریا بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانیان، ئەگەربگەنە ئاگربەستێکی یەکجارەکەی لەگەڵ تورکیا ئەوا سوریا جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئاژانسی رۆیتەرز باسی لەوەکردووە، کشانەوەی چەکدارە کوردە غەیرە سورییەکان یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی تورکیا و بە هەڕەشەی ئاسایشی نەتەوەیی دەزانێت بۆیە پلانی هەڵمەتێکی سەربازی نوێ دەکات لە ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای سوریا.
مەزڵوم عەبدی بۆ یەکەمجار دانی بەوەدا ناوە کە ئەندامانی گەریلانی پەکەکە لەگەڵیان بەشداری لە رووبەڕووبوونەوەکانی داعش دەکەن.
وتووشیەتی بەشێکی بەرچاوی ئەو چەکدارانە گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان و بەشێکیشیان لەگەڵیان بەردەوامن.
مەزڵووم عەبدی لە دیمانەکەیدا لەگەڵ رۆیتەرز شانازیی بە چەکدارە غەیرە سورییەکانی کردووە کە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا یارمەتی هێزەکانی هەسەدەیان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش داوە.
وەڵام بدەوه