Kurdistan Press - ئەو زیندانەی مرۆڤایەتی شۆککرد ئەو زیندانەی مرۆڤایەتی شۆککرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو زیندانەی مرۆڤایەتی شۆککرد

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا توانییان بچنە ناو زیندانی سەیدنایا و هەموو زیندانییەکانیان ئازاد كرد.

ئەم زیندانە، کە بە ناوبانگی خراپی، وەک یەکێک لە خراپترین شوێنەکانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە سەردەمی ڕژێمی سووریادا ناسراوە، لەم دواییانەدا بووەتە جێی باسی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. ڤیدیۆگەلێک لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بوونەتەوە و بەشێک لەو ترسە پیشان دەدەن، کە لەپشت دیوارەکانییەوە شاردرابووەوە.

یەکێک لەو ڤیدیۆیانە، ئامێرێکی ترسناکی پیشان دا، کە وەک پرێسێکی گەورە وایە، کە دەتوانێت لەشی مرۆڤ بهاڕێت و بیکاتە پارچە، بۆ ئەوەی بەئاسانی بگوازرێتەوە بۆ زبڵدان.

هەروەها لەناو زیندانەکەدا پەتی سووری هەڵواسین دۆزرایەوە، کە پشتڕاستکەرەوەی چیرۆکی ڕزگاربوانە سەبارەت بە لەسێدارەدانە بەکۆمەڵەکان، کە لەوێ ئەنجام دراون.

لە ڤیدیۆیەکی دیكەدا، ژمارەیەک هاووڵاتی دەبینرێن، کە هەوڵ دەدەن دیوارە کۆنکرێتییە گەورەکان بشکێنن، بە هیوای گەیشتن بە دەروازە نهێنییەکانی ژێر زەوی.

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا، یەکێک لە چەكدارەكانی ئۆپەراسیۆن دەڵێت: "هەوڵ دەدەین بگەینە دەروازە نهێنییەکان. ئەو دەرگایانە جووڵاون و تەنیا زیندانەوانەکان شوێنەکانیان دەزانن. لەپشتیانەوە ناوچەی سوور هەیە، ئەو شوێنەی، کە هەزاران ئۆپۆزسیۆن و كەسانی سیاسی تێیدا زیندانی كراون."

ئەندامەكەی ئۆپۆزسیۆن دەشڵێت: “ئەم ناوچەیە نەک تەنیا بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی پارێزراوە، بەڵکوو بە بڕێکی زۆر خۆڵ دەورە دراوە و لە قووڵاییەکدایە، کە دەگاتە پێنج نهۆم لەژێر زەوی، کە گەیشتن پێی زۆر دژوارە.”

بەپێی راپۆرتێكی (ئەلزەمان)، زیندانی سەیدنایا، کە لە هەشتاکاندا دروست کراوە، پێشتر لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە وەک (قەسابخانەی مرۆیی) وەسف کراوە، ئەو زیندانەی، کە رژێمی سووریا بە بێدەنگی خەڵکەکەی تێدا سەربڕیوە.

زیندانەکە لەسەر گردێک هەڵکەوتووە، کە دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی سەیدنایا، کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە باکووری دیمەشقی پایتەختەوە دوورە.

زیندانەکە لە دوو بینای سەرەکی پێکهاتووە، بینای سووری کۆن و بینای سپیی نوێ، ڕووبەرەکەی نزیکەی 1.4 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، کە هەشت ئەوەندەی ڕووبەری یاریگا نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێیە بەیەکەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا