Kurdistan Press - سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسرور بارزانی گەیشتە بەحرەین سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسرور بارزانی گەیشتە بەحرەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسرور بارزانی گەیشتە بەحرەین

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە شانشینی بەحرەین و ڕایدەگەیەنێت: "بۆ تاوتوێکردنی هاریکاری و ئاسایشی ناوچەکە، سەردانی شانشینی بەحرەین دەکەم."

كەمێك پێش ئێستا (دووشەممە 9/12/2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتە (مەنامە)ی پایتەختی شانشینی بەحرەین و پێشوازییەكی گەرمی لێ كرا.

ئەمڕۆ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردەوە: "بۆ تاوتوێکردنی هاریکاری و ئاسایشی ناوچەکە، سەردانی شانشینی بەحرەین دەکەم."

سەرۆكی حكوومەت دەشڵێت: "پێویستمان بە گفتوگۆ و پەرەپێدانی دۆستایەتییە لەم کاتە پڕ لە تەنگژە و نادڵنیاییەدا."

ئەمڕۆ، سەرۆكی حكوومەت بە سەردانێکی فەرمی بەرەو (مەنامە)ی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێ کەوت، ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بە تایبەتی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.

ئەم سەردانە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا