به‌پێی هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ى ئاژانسی (شه‌فه‌ق نیوز) ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 7ى 12ى 2024) زیاتر له 700 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى سوپای سووریا، هاتنه نێو خاكى عێراقه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا دێت گرووپه چه‌كداره‌كان به سه‌ركردایه‌تى (ده‌سته‌ى ته‌حریر شام)، ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى سوپای سووریا، كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی (سكاى نیوز) له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا ڕایگه‌یاند، گرووپه چه‌كداره‌كانى سووریا هه‌ردوو ناوچه‌ى “کەنەکەر” و “دێر ماکەر”یان لە باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق، كۆنترۆڵ كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بڵاوی كرده‌وه: "سوپای سووریا له ناوچه‌ى (عه‌رتووز) له لادێكانى دیمه‌شق كشایه‌وه و گرووپه چه‌كداره‌كانیش نزیكه‌ى 10 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دوورن.
وەڵام بدەوه