گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت: نابێت ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەسەددا بەبێ مەرجی گۆڕانكاری بێت لە هەڵسوكەوتەكانیدا و بەشار ئەسەد دیکتاتۆرە، پێنتاگۆنیش دەڵێت: بەرەی تەحریر شام گرووپێكی تیرۆریستییە.
دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، لەبارەی بارودۆخی سووریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە،وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگریی ئەمەریکا پەیامیان بڵاو کردەوە، وەک گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا گوتی: نابێت وڵاتان بە بێ بەرامبەر پەیوەندییان لەگەڵ ڕژێمی سوریادا ئاسایی بكەنەوە،
ماتیۆ میلەری گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، هاوپەیمانەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ڕژێمی سوریادا ئاسایی دەكەنەوە و ئەمەش قبووڵكراو نییە.
دەشڵێت، نابێت ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەسەددا بەبێ مەرجی گۆڕانكاری بێت لە هەڵسوكەوتەكانیدا كە تاوەكو ئێستا نەگۆڕاون.
هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاند: بەرەی تەحریر شام گرووپێكی تیرۆریستییە و پەیوەندیان بە شەڕی حەلەبەوە نییە، لەبارەی هەڕەشەكانی داعشیش ئاشکرای کرد کە لە سوریا هەماهەنگی دەكەن.
وەڵام بدەوه