Kurdistan Press - عێراق تێکەڵی شەڕەکە بوو عێراق تێکەڵی شەڕەکە بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق تێکەڵی شەڕەکە بوو

ئەبو عەلا وەلائی ئەمینداری گشتیی لیواكانی سەید شوهەدا ڕای گەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركێشی بەئایندەی سیاسیی خۆیەوە دەكات و دەشڵێت، "سووریا نابێتە زبڵدانێك بۆ پاشەڕۆكانی توركیا و ئیسرائیل".

وەلایی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی "X”نووسیویەتی، حكوومەتی توركیا سوورە لەسەر ئەوەی خەڵكەكەی كە بەدەست تێكچوونی توندی ئابوورییەوە دەناڵێنن، بخاتە ناو جەنگێكی دۆڕاوەوە كە ئابوورییەكەی بەرگەی ئەو جۆرە ململانێیانە ناگرێت".

ئەمینداری گشتیی لیواكانی سەید شوهەدا دەشڵێت: هەرچەند داڕمانی دراوی توركیا خەریك بوو ئابووریی توركیا بەرەو هەڵدێر بەرێت، بەڵام زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ عێراق، ڕۆڵی هەبوو لە كەمكردنەوەی قەیرانەكە و ڕزگاركردنی ئابووریی ئەو وڵاتە.

ئەبو عەلا ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەردۆغان پێی وایە سیاسەتەكانی ئێستەی، وای لێ دەكات بتوانێت لە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا جێگەیەك بەدەست بهێنێت، كە لەگەڵ نەتەنیاهۆی هاوپەیمانەكەیدا گرێی دەدات.

وەلائی جدووپاتی لەوەش كردووەتەوە، ڕژێمی توركیا و قەوارەی ئیسرائیل دەبێت درك بەوە بكەن كە سووریا، جارێكی تر نابێتە گۆڕەپانێك بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانە مرۆییەكانیان.

وەلائی هەڕەشە دەكات و دەڵێت، ئێمە رێگە نادەین پلانەكانی توركیا و ئیسرائیل لە سووریا جێبەجێ بكرێت.

لیواكانی سەید شوهەدا بەشێكن لە هێزە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و وەلائیش یەكێكە لە توندترین كەسە دیارەكانی ناو گرووپە چەكدارەكانی حەشد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا