Kurdistan Press - هێزێکی زۆر بەهانای بەشار ئەسەدەوە چوون هێزێکی زۆر بەهانای بەشار ئەسەدەوە چوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزێکی زۆر بەهانای بەشار ئەسەدەوە چوون

میدیاکانی ئیسرائیل لە سەرچاوەیەکی سیاسییەوە ڕایانگەیاند، کە ئێران دەستی کردووە بە ناردنی هێز بۆ سووریا، لە هەوڵێکدا بۆ یارمەتیدانی سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان، کە لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر حەلەب و ئیدلیب.

ڕۆژنامەی (هاڕتس) لە سەرچاوەیەکی سیاسیی ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاند، کە ئێران دەستی کردووە بە ناردنی هێز بۆ سووریا، لە هەوڵێکدا بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جووڵەی ڕێکخراوە چەکدارەکان لە باکووری وڵات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئیسرائیل دەترسێت ئێران پەرەسەندنەکانی سووریا بەکار بهێنێت بۆ زیادکردنی هێزەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتەکەدا.

جێی باسە تاران بەڵێنی دابوو، هەموو جۆرە پشتگیرییەک پێشکەش بە حکوومەتی سووریا بکات.

ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند، کە ئێران ڕەتی ناکاتەوە هێزی ئێرانی بنێرێت بۆ سووریا. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەمە پشت دەبەستێت بە پەرەسەندنەکانی مەیدانی و بڕیارەکانی بەرپرسە باڵاکانی وڵات.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی ئێران پێیوایە، هێرشەکانی حەلەب ئامانجیان بڕینی ڕێگای پشتگیریی ئێرانە بۆ حزبوڵا بە پلانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، لە ماوەی ئاگربەستی لوبنان.

ئاژانسی هەواڵی سووریا ڕایگەیاندووە، کە سوپای سووریا بە هاوکاریی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا، 320 چەكداریان لە حەلەب، ئیدلیب و حەما لەناو بردووە، هەروەها 63 پارچە کەرەستەی سەربازی و چەکیان لە کاتی شەڕەکاندا لە پارێزگاکانی ئیدلیب، حەما و حەلەب بە هێرشی هاوبەشی سووری - ڕووسی وێران کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای سووریا ڕایگەیاند، چەند شارۆچکەیەکی لە دەستی ڕێکخراوە چەکدارەکان لە پارێزگای حەما سەندووەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا