Kurdistan Press - نەتەنیاهۆ لەسەر جەنگ هۆشدارى نوێی ڕاگەیاند نەتەنیاهۆ لەسەر جەنگ هۆشدارى نوێی ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەتەنیاهۆ لەسەر جەنگ هۆشدارى نوێی ڕاگەیاند

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند، "ئاگربەست لەگەڵ لبنان دەقۆزینەوە بۆ خۆپڕچەككردن و ڕەنگە ئاگربەست لغەززەش ڕابگەیەنم، بەڵام جەنگ ڕاناگرین و زۆرن ئەوانەی لەم ماوەدا ئەزیەتیان داوین و خۆیان بەرپرسن لەو كارانەی كردیان.

لە دووەم ڕۆژی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لبناندا، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیی لەبارەی بارودۆخەكە و پلانی داهاتووی وڵاتەكەی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ لبنان و غەززە بڵاوكردەوە و گوتی، "لە جەنگەكەماندا لەگەڵ لبنان ئەوەی دەمانویست بەدەستمانهێنا.

ناتەنیاهۆ ڕاشیگەیاند، "ئامانجمان سەقامگیركردنی دۆخی ئاسایشی باكوری وڵات بوو، بە لێدان لە حزبوڵڵا و لاوازكردنی توانای هێرشكردنی ئەو گروپە، توانیمان ئاسایشی باكور بەرقەراربكەین و قۆناغ بە قۆناغ ژیان ئاسایی دەكەینەوە.

لەبارەی ئەو ئاگربەستەی بە هەوڵی ئەمەریكا و فەرەنسا لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبناندا ڕاگەیەندراوە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گوتی، "ئاگربەست دەقۆزینەوە بۆ خۆپڕچەككردن و دروستكردنی چەك بە شێوەیەكی فراوان، چەكی زیاتریشمان لە ئەمەریكاوە پێدەگات، لە نێویاندا جۆرێك چەك كە ئەمەریكا قەدەغەیكردبووە ئێمە بەكاری دێنیین و هەموو ئەوانی ئەزیەتیان لەناو دەبەین.

بنیامین نەتەنیاهۆ غەزەشەوە ڕایگەیاند، "ڕەنگە ڕەزامەندبم بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەڵام جەنگ ڕاناگری و بەردەوامین لەناو بردنی دوژمنەكانمان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا