پۆلیسی ئیسرائیل و دەزگەی شاباک رایانگەیاند، دوو بۆمبی رووناکی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە فڕێدراونەتە ماڵەکەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە قودس/ئۆرشەلیم، بەڵام نەتەنیاهوو و خێزانەکەی لەو کاتەدا لە ماڵ نەبوون و سەلامەتن.
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل رووداوەکە بە "مەترسیدار" دادەنێن و دەڵێن، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
هێرشەکە لەکاتێکدایە ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و غەززە بەردەوامە. هەروەها هاوکاتە لەگەڵ ناڕەزایی بەرفراوانی شەقامی ئیسرائیلی کە رۆژانە بە خۆپێشاندان داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ و رێککەوتن لەگەڵ حەماس دەکەن بۆ ئەوەی بارمتەکان ئازادبکرێن.
ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بە کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی گوتووە، "دژایەتیکردنی نەتەنیاهوو، هەموو سنوورێکی بەزاندووە. ئەمڕۆ بۆمبی رووناکی هەڵدراوە، سبەی گوللـەی پێوە دەنرێت."
وەڵام بدەوه