لە دوایین ئاماری فەرمیی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە كە تا ئێستە لەوەتەی شەڕی غەزە و لبنان دەستی پێ كردووە، 794 سەرباز و ئەفسەریان كوژراوە، هەروەها 781 سەربازی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.
وەك لە بەیاننامەكەی ئەمڕۆ هەینی، 15ی تشرینی دووەمی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، تەنا لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، نۆ سەرباز بریندار بوون كە حەوتیان لە بەرەی لبنان و دوو دانەش لە بەرەی غەزە بووە.
هەر بەپێی ئاماری فەرمیی ئیسرائیل خۆیان، تا ئێستە لەم شەڕەدا زیاتر لە 12 هەزار سەربازی ئیسرائیلی بە ڕێژەی جیاواز بریندار بوون و چارەسەریان وەرگرتووە كە دوو لە سێیان لە سوپای یەدەگ بوون.


وەڵام بدەوه