كۆماری ئیسلامیی ئێران دیسان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له ئیسرائیل كرد و رای گه‌یاندووه، له هێرشی ئه‌مجاره‌یاندا چه‌كی به‌هێزتر به‌كار ده‌هێنن.
رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێران خه‌ریكی پلاندانان و ئاماده‌كارییه و وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان، ورده و ته‌نانه‌ت چه‌كی زۆر به‌هێزتری تێدا به‌كار دێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه به‌رپرسانی ئێران گوتوویانه، ئه‌مجاره ئه‌رته‌شیش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا به‌شدار ده‌بێت و ته‌نیا پشت به سوپای پاسداران نابه‌سترێت، ئه‌گه‌ری هێرشه‌كه‌ش زیاتر بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
به‌پێی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كراون، ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بكاته ئامانج و پاساوی ئه‌وه‌شیان هێناوه‌ته‌وه هه‌ر ده‌بێ وه‌ڵام بده‌نه‌وه، چونكه پێنج ئه‌فسه‌ریان له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل كوژراون.
دوێنێش یه‌دوڵا جه‌وانی یاریده‌ده‌ری سیاسیی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران گوتی، هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌كی دوژمن له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی توندی ئێران، به‌ره‌وڕوو ده‌بێت و وایان لێ ده‌كات له‌م ده‌ستدرێژییه په‌شیمان ببنه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه كه پێرێ گوتبووی، وه‌ڵامێكی لووتشكێنیان بۆ ئیسرائیل ده‌بێت.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه 26ی ئه‌م مانگه، ئیسرائیل به 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێرانی كرده ئامانج و دامه‌زراوه‌كانی پێوه‌ست به به‌رگریی مووشه‌كیی S300ی به ته‌واوی تێك‌شكاند و زیانێكی زۆری به دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك گه‌یاند.
ئه‌وكات ئێران هه‌ڵوێستی نه‌رم بوو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی، ئه‌گه‌ر جارێكی تر ئیسرائیل هێرش بكات، ئه‌وا وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش به‌و واتایه لێكدرایه‌وه كه ئێران به دۆخه‌كه رازی بووه و پێی باش بووه به‌و هێرشه له شه‌ڕێكی گه‌وره و ماڵوێرانكه‌ر رزگاری بووه.
له كۆتایی هه‌فته‌كه‌دا كه زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل زیاتر ده‌ركه‌وتن، ئه‌مجاره ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و كوژرانی پێنج ئه‌فسه‌ره‌كه‌یان كردووه‌ته بیانووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌نده زۆر بوون، هی ئه‌وه نین ئێران لێیان بێده‌نگ بێت.


وەڵام بدەوه