ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی عێراقی بڵاوی کردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نەیتوانیوە میلیشیا عێراقییهكان ڕازی بکات بۆ ئەوەی هێرشە ناوبهناوهكانیان به مووشهك و درۆن بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرن، کە ڕەنگە وڵاتەکە ڕابکێشێتە ناو ململانێی ناوچەیی خراپتر.
لە ڕاپۆرتهكهى ئاژانسى (ڕۆیتهرز) ئاماژە بەوە کراوە، عێراق کار دەکات بۆ ئەوەی بههۆى میلیشیا چهكدارهكانى سهر به ئێران، ڕانەکێشرێتە نێو ململانێی ناوچەکە. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق له ئێستادا تا ڕادهیهك سهقامگیریی ئهمنی و دارایی و ئابوورى ههیه و له ههوڵدایه بۆ پهرهپێدانى پرۆژه خزمهتگوزارییهكان.
له ڕاپۆرتهكه باس له ترسی حکوومەتهكهی سوودانى دهكات لهوهى کاریگەری ململانێکانی ناوچەکە كار بكاته سهر هاوسەنگی پهیوهندییهكانى لهگهڵ واشنتۆن و تاران کە عێراق هاوپەیمانی ههردوولایه.
هاوكات ماڵپەری "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاندبوو کە هەواڵگری ئیسرائیل پێشبینی دەکات، پێش ههڵبژاردنهكهى سهرۆكایهتی ئهمریكا كه بڕیاره له 5ى 11ى 2024 بهڕێوه بچێت، ئێران له ناو خاكی عێراقهوه هێرش بكاته سەر ئیسرائیل.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فراوانبوونی ململانێی ناوچەکە بووەته هۆی ئاڵوگۆڕی هێرش لە نێوان میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران و هێزە ئەمریکییەکانی جێگیركراو لە عێراق و ناوچەکە، بهتایبهت كه ئهو هێرشانە دوای دەستێوەردانی ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردوو، کەم بوونەوە.
له ڕاپۆرتەکەدا 4 سەرچاوەی میلیشیا نزیکەکانی ئێران و ڕاوێژکارانی حکوومەتى عێراق ڕایاگەیاندووە، هەوڵەکانی سوودانی سەرکەوتوو نەبووە لە ڕازیکردنی “ میلیشیاكان” بۆ ڕاگرتنی هاوێشتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دوو سەردانی بەرپرسانی باڵای ئەمنی عێراق بۆ ئێران لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا شکستیان هێنا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم بەرپرسە عێراقییانە داوای یارمەتی لە تاران دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو میلیشیایانهى هاوپەیمانن لەگەڵ تاران.
لە ڕاپۆرتەکەدا لە زاری بەرپرسێکی دیاری ئەمنی عێراقییەوە کە ئاگاداری وردەکارییەکانی ئەم دوو سەردانە بووە ڕایگەیاندووە، “شاندە عێراقییەکان لە تاران پێشوازییەکی گەرم و گوڕیان لێکرا، بهڵام وەڵامەکە ئەوە بوو: ئەم گرووپانە بڕیاری خۆیان هەیە و ئەوە لای ئەوانە کە چۆن بڕیار بدەن پشتگیری براکانیان بکەن لە لوبنان و غەززە”.
بەگوێرەی هەمان ئەو سەرچاوانە، دواتر بەغدا ڕووی لە واشنتۆن کرد و داوای لێکرد دەستوەردان لەگەڵ ئیسرائیل بکات بۆ ئەوەی نەتوانێت وەڵامی هێرشەکان بداتەوە، كه یهكێك لهو هێرشانه له 4ى ئۆكتۆبهرى ڕابردوو ئهنجام درا و تێیدا دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژران و زیاتر لە 20 سەربازی دیکەش برینداربوون، ئهوهش یهكهم جار بوو به هۆى ئهو هێرشانهوه سهربازی ئیسرائیلی بكوژرێت.
ڕاپۆرتەکە لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە نووسیویەتی، "واشنتۆن تێگەیشتنی نیشانداوە لەو دەرئەنجامانەی کە ئەگەری هەیە لە ئەنجامی هەر هێرشێکی ئیسرائیل لە عێراق ڕووبدات و بەڵێنی داوە هاوکاری بکات".
هەروەها چوار سەرچاوەی ناو میلیشیاكان ڕایانگەیاند، گرووپی كهتائیبی حزبوڵا و گرووپی نوجەبا هۆشدارییان بە سوودانی داوە، فشار نهخاته سهریان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان و بەڵێنیشیان دا تا ئیسرائیل بەردەوام بێت لە هێرشەکانی لە غەززە و لوبنان، بهردهوام دهبن.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەم پرسە بووەتە هۆی دووبەرەکی لەناو لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هاوپەیمانی شیعه کە هاوسۆزن دۆزی فەلەستینن و ئیسرائیل بە دوژمن دەزانن، هاوكات ناکۆکی لەنێوان هەندێک لە لایەنەکانیدا هەیە سەبارەت بە ڕادەی تێوەگلانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی ناوچەکەدا.
ڕاپۆرتەکە لە زاری ئەحمەد ئەلکینانی، پەرلەمانتاری شیعەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، سەرکردەکانی شیعەکان لە دوو کۆبوونەوەدا کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ئەنجامدراون، باسیان لە مەترسییەکانی کاردانەوەی هێرشەکانی میلیشیاكان بۆ سەر ئیسرائیل و ئەگەری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کردووە.
بە گوتەی 4 پهرلهمانتارى شیعە، هەندێک لە سەرکردە دیارەکانی هاوپەیمانی شیعەکان پێیان وایە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامێکی نەرێنی دروست دەکات کە دەتوانێت زیان بە عێراق بگەیەنێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا لە زاری عەبدولئەمیر تەیبان ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە هاتووە، ئەو گروپانە کە خاوەنی چەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکن، "دەتوانن بچنە غەززە و لوبنان بۆ شەڕی ئیسرائیل لەبری ئەوەیببنه هۆى وێرانبوونى عێراق".
هەروەها ڕاپۆرتەکە لە زاری محەمەد شەممەری، سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی سۆمەر کە بنکەکەی لە بەغدایە، ئاماژەی بەوەکردووە، ڕەنگە خراپتربوونی ململانێكان له ناوچەكه، لایەنە شیعییەکان لە عێراقدا ڕابکێشێته نێو جهنگێكهوه کە زۆربەیان ههرچهنده چهكی زۆریان ههیه، بهڵام ویستى ئهو جهنگهیان نهبێت.
وەڵام بدەوه