ئەمڕۆ هەینی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە ئیستەنبووڵ و لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵایکردەوە: سوودانی بە سەردانێکی پێشتر ڕانەگەیێنراو گەیشتە شاری ئیستەنبووڵ و لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
سەردانەکەی سوودانی بۆ تورکیا چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت، تاکو ئێستا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەردۆگان نادیارە و هیچ وردەکارییەک سەبارەت بەو سەردانە لەناکاوە ئاشکرا نەکراوە.
وەڵام بدەوه