دەقی بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە كاتژمێرهكانى سەرەتای ڕۆژی شەممەدا هێرشهكانیان بۆ سەر شوێنەکانی ئێران دەستپی كرد.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە: "لە ئێستادا بە شێوەیەکی ورد هێرش دەکرێته سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشە بەردەوامەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل كه لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئهنجامى دهدا".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: “سوپا لە ئامادەباشیدایە لە ڕووی هێرشبردن و بەرگرییەوە، لە کاتێکدا ئێمە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئێران و هاوپهیمانهكانى دەکەین”.
ههروهها هاتووه: سوپا هەڵسەنگاندنێکی بەردەوام بۆ دۆخەکە ئەنجام دەدات و لەم قۆناغەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێنماییەکان لە بەرەی ناوخۆدا نەهاتووە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: “پێویستە بەردەوام بین لە وریایی و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی بەرەی ناوخۆ بۆ ئەوەی دهست بهجێ ڕای گشتی لە هەر پێشهاتێکی نوێ ئاگادار بکەینەوە ”.
میدیا فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردەوە کە لە كاتژمێرهكانى سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە چەند تەقینەوەیەک لە تاران و شاری کەرەجی دراوسێ بیستراوە.
وەڵام بدەوه